مەزڵوم عەبدی: ئەگەر تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوام بێت وەڵاممان دەبێت
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئامانجی تورکیا کۆتاییهێنانە بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئەگەر لە هێرشەکانی بەردەوامبێت وەڵامیان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و ئەشکرایکرد، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا کۆتاییهێنانە بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
ئەەشی خستۆتەڕوو، هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕووداوەکانی ئەنقەرەوە نییە، کە تیایدا هێرشکرایە سەر ناوەندێکی سەربازیی سوپای تورکیا.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ چالاکییەکیان لە تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامنەداوە و ئەگەر تورکیاش لەسەر هێرشەکانی بەردەوامبێت، وەڵاممان دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار