ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی راگەیەندرا

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-راگەیاندنی ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

- بۆ ئەمساڵ 51579 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراوون.

- دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی regayzanko) ) وەربگرنەوە.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد بۆ ئەمساڵ 51579 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراوون.

بۆ زانینی ئەنجامی زانكۆلاین، كلیك لەو لینكەی خوارەوە بكە

https://general.regayzanko.com/student/ بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی regayzanko) ) وەربگرنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار