ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی زریانه‌كه‌ی ئیسپانیاوه‌ گه‌یشته‌ 213 كه‌س

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی زریانه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ئیسپانیاوه‌ گه‌یشته‌ 213 كه‌س، له‌ كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

ده‌زگای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه‌، تیمی فریاگوزاری له‌ زۆرترین زیانلێكه‌وتوی ناوچه‌ی ڤالێنسیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندوه‌، 213 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا  ڕایگه‌یاند، پێنج هه‌زار سه‌رباز و پێنج هه‌زار پۆلیسی دیكه‌ بڵاوه‌پێده‌كرێن، له‌ كاتێكدا حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا له‌ مه‌درید ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 600 سه‌رباز له‌ زۆرترین ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كانی نزیك ڤالێنسیا جێگیركراون.

كه‌شوهه‌وای خراپ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی ئیسپانیا، ئاگادارییه‌كی پرته‌قاڵی كه‌ دوه‌م به‌رزترین ئاسته‌ له‌ ئێستادا له‌ به‌شێك له‌ ڤالێنسیا كاری پێده‌كرێت، له‌نێویاندا ناوچه‌ی كاستێلۆن، كه‌ پێشبینی بارانێكی به‌خوڕ ده‌كرێت.

هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردن پێی ناوه‌ته‌ شه‌شه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه‌، گه‌ڕان به‌ تایبه‌تی له‌ تونێل و ژێرزه‌وی و شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی و ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ژێر لافاوه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار