پێشبینی دەكرێت بارانبارین بەردەوام بێت
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دابارین لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمى كوردستان بهردهوام دەبێت.
- پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە وخێرایی با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد دابارین بەشێوەی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمى كوردستان بهردهوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ دووشهممه ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێکات بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان.
رونیكردەوە، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد به تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایی با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمهتردا دهبێت، ئاڕاستهی با باكوری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان 8 بۆ 9 کیلۆمهتر دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان 5 بۆ 7 کیلۆمهتر دەبێت.
باسی لهوهشكرد، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.