داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دەكرێت

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بەرەی گەل و چەند لایەنێكی دیكە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن.

- لەو هەڵبژاردنەدا ساختەكاری كراوە و ئەوەی هەیە تەعبیر نیە لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان

- تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوە و تەواوی بەڵگەكانیان خستوەتەڕو.

- هەماهەنگی نێوان ئەو لایەنانە بەردەوام دەبێت و هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.

 

بەرەی گەل و چەند لایەنێكی سیاسی دیكە داوایانكرد ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى هەرێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

بەرەی گەل و یەکگرتو و ڕەوتی هەڵوێست و کۆمەڵ و بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر ئاستی مەکتەبی هەڵبژاردن لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كۆبونه‌وه‌ و داوایانكرد ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

نوێنەری ئەو لایەنانە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند، ئێمە هاوڕابوین لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە و هەریەك لە لایەنەكان لە ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تانەی خۆیان پێشەكەش كردوە لە هەولێر و سلێمانی.

دووپاتیانكردەوە لەو هەڵبژاردنەدا ساختەكاری كراوە و ئەوەی هەیە تەعبیر نیە لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان و ئیرادەی دەنگدەر دیار نیە بە ئەنجامەكانی دەنگدانەوە.

رونیانكردەوە تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوە و تەواوی بەڵگەكانیان خستوەتەڕو، چاوەڕوانی بڕیاری دادگای باڵای هەڵبژاردن بە جددیەوە بەداوی تانەكانی ئەواندا بڕوات و ڕێڕەوی ئاسایی و ياساییان بۆ وەربگرێت.

ئەوەشیان خستەڕو، هەماهەنگی نێوان ئەو لایەنانە بەردەوام دەبێت و بۆ سەرجەم پرسەكانی بواری هەڵبژاردن و هەرپرسێكی دیكەی پەیوەنديدار كە دێتەپێشەوە دادەنیشن و هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار