كەش و هەوای هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە؟
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
- پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد كەش و هەوای هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور و ته‌م ده‌بێت تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان، له دوای نیوه‌ڕۆ كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دوباره دروستبونه‌وه‌ی ته‌م له هه‌ندێك ناوچه‌دا، پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ دروست بونی ته‌م له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
رونیشیكردەوە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی ، له هه‌ولێر 22 پله، سلێمانی 19 پله، دهۆك 22 پله، كه‌ركوك 23 پله، هه‌ڵه‌بجه 21 پله، زاخۆ 22 پله، حاجی ئۆمه‌ران 13 پله، سۆران 20 پله، گه‌رمیان 25 پله‌ی سیلیزی.