به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕونكردنەوەیەك لەسەر ئاوی خواردنەوە بڵاودەكاتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی:

-  هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن وهیچ كێشەیەكی نییە.

- بڵاوبونەوەی سكچون و رشانەوە لە شارەزور بەهۆی تێكەڵبونی ئاوەڕ و ئاوی خواردنەوە بوە.

- كێشەی تێكەڵبونی ئاوی خواردنەوەو ئاوەڕۆ لەشارەزور چارەسەركراوە.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن وهیچ كێشەیەكی نییە.

شێروان جەمال بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی لە هۆكاری پیسبونی ئاوی شارەزور بڵاوكردەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بڵاوبونەوەی سكچون و رشانەوە لە شارەزور بەهۆی تێكەڵبونی ئاوەڕ و ئاوی خواردنەوە بوە و ئەو تێكەڵاوبونەش بەهۆی لافاوەوە ڕویداوە كە بۆری ئاوی خواردنەوە شكاوە و ئاوەڕۆ تێكەڵاوی ئاوی خواردنەوە بوە.

رونیشیكردەوە كێشەی تێكەڵبونی ئاوی خواردنەوەو ئاوەڕۆ لەشارەزور چارەسەركراوە و هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوەی بەكاربهێنن و هیچ كێشەیەكی نییە.

دڵنیاییشیدا هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن و هیچ كێشەیەكی نییە و ئەوە كێشەیەشی كە لە شارەزور هەبوو چارەسەكراوە و هاوڵاتیان دەتوانن ئاوی خواردنەوە بەكاربهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار