بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی: سبەینێ‌ دەوام ڕادەگرين

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- داوا لە هاوڵاتیان دەكەین رۆژی سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی نەكەن.

- سبەینێ‌ دەوام ڕادەگرين و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكەين.

 

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند داوا لە هاوڵاتیان دەكەین رۆژی سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی نەكەن.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە سبەینێ‌ دەوام ڕادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكەن.

رونیشیكردەوە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوورووبەری دەکەین، کە سبەی سێ شەممە 12ی تشرینی دووەم، دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگرین و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی نەکەین.

ئاماژەشیكرد سبەی ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان (رائد-هاوژین عەبدوڵا) دەکەین، کە ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و بۆ بەرزڕاگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبوردەیی لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژەی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ڕووداوی خۆكوشتنەكەی ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی پشتڕاست دەكەینەوە و لێكۆلێنەوە لە ڕووداوەكە دەكەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار