راگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێم دوا وادەی خۆتۆماركردن دیاری دەكات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

-ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه‌ له سه‌رژمێری.

- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردبن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن.

 

كارزان ره‌زا سه‌رۆكی كه‌رتی راگه‌یاندنی سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان دوا وادەی خۆتۆماركردنى له سه‌رژمێری دەستنیشانكرد.

كارزان ره‌زا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه‌،  پێویسته‌ تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ی شه‌و، هه‌موو كه‌سێك تۆمار كرابێت.

باسی لەوەشکرد ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردبن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له‌ رێگه‌ی هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌.

لەلایەن خۆیەوە دڵزار حەمەساڵح بەڕێوەبەری گشتیی ئاماری هەولێر دووپاتیكردەوە ئەمڕۆ تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی شەو دەرفەت هەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی هەموو خێزانەکان و دوای ئەو ماوەیە، سیستەمەکە دادەخرێت و وادەی تۆمارکردن بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.

وتيشى: لە سبەینێ هەینییەوە، قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و بڕیارە تاوەکوو 10-12-2024 بەردەوام بێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار