کەشناسی عێراق: سه‌رماى زستان ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات‌

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان.

- ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت.

- پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە.

 

هەفتەی داهاتوو بارستە هەوایەکی جەمسەریی  عێراق دەگرێتەوەو بەو هۆیەوە پلەی گەرما نزمدەبێتەوەو باران‌و بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیكرد لەسەرەتاى ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، بەتایبەتی ڕۆژانی دوشەممەو سێشەممەی داهاتوو، بارستە هەوایەکی ساردو جەمسەریی عێراق بگرێتەوە.

دەستەکە ڕاشیگه‌یاندوه‌ ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوایەکی ساردی جەمسەریی بەخێرایی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەمەش پلەی گەرمی 8 تاوەکوو 10 پلە بەراورد بەڕۆژێک پێشتر نزمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ڕۆژئاواو ناوەڕاست بەبەغداشەوە نزمدەبێتەوە، لەباشوریش وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانێکی ئەووتۆی نابێت.

باسى له‌وه‌شكردوه‌، ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە پلەی گەرما لەهەرێمی کوردستان زۆر دادەبەزێت، ئەمەش مانای هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی کەشوهەوای ساردی زستانە دەگەیەنێت، بەڵام ئەم ساردییە بەس نییە بۆ ئەوەی بەفر بە ڕادەیەکی کەم ببارێت.

جەختیکردەوە، ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو هەوای ساردو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان‌و باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە، هەرچەندە بارانەکە کورت مەودایە لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا.

رونیشیكردەوە پلەکانی گەرما بۆ ژێر 20 پلە نزم بێتەوە، هەروەها لەکۆتایی هەفتەی داهاتودا پلەی گەرما لەبەغدا دەبێتە 16 پلەی سەدی‌و ڕەنگە لەموسڵ‌و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 12 پلەی سەدی دابەزێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار