داهاتی هەفتانەی سلێمانی كەمیكردووە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

-داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە.

-داهاتی هەفتەی رابردووی هەمان سنوور، 13 ملیار و 676 هەزار و 163 هەزار و 213 دینار بووە.

 

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێککەوتی 16-11-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 22-11-2024، پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بووە.

رونیشیكردەوە  داهاتی هەفتەی رابردووی هەمان سنوور، 13 ملیار و 676 هەزار و 163 هەزار و 213 دینار بووە و بەراورد بەم هەفتەیە، نزیکەی هەشت ملیار دینار کەمی کردووە، کە دەکاتە 58.45%.

 وتيشى: داهاتی مانگی رابردووی سنوورەکە زیاتر لە 65 ملیار دینار بووە، ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 31 ملیار دینارە.

 لە داتاکانی شەفافیەتدا هاتووە، داهاتی ئەو سنوورانە ساڵی رابردوو یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە.

 داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆدەکرێنەوە.

 رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.

 ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار