مەسرور بارزانی: پێویستە مووچەی هەرێم دابین بكرێت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەمان لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

- جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

مەرسور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دەبێت مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابینبكرێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لە شاری دهۆک، پێشوازیمان لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .

ڕوونیشی كردۆتەوە، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەمان تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڕابووین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

وتيشى: جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و هەروەها بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرد .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار