موچه‌ى مانگى دەی فەرمانبەرانی هەرێم بەمنزیكانە خەرج دەكرێت
4 كاتژمێر لەمەوپێش
- لەدوو ڕۆژی داهاتودا موچەى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران خەرجدەکرێت.
-محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند لەدوو ڕۆژی داهاتودا موچەى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران خەرجدەکرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیخڵاس دلێمی له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، لەدوو ڕۆژی داهاتودا موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
له 17ى ئه‌م مانگه ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوەو فەرمانی بەتەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵی کردوە بەزوترینکات ئەو موچەیە ڕەوانەبکات.
شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوش په‌رله‌مانتارانى كورد له‌به‌غدا ڕایانگه‌یاند، هه‌موو ڕێكاره ئیدارییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵ كۆتاییهاتوه‌و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه یان دوشه‌ممه، بڕى پاره‌ى پێویست به‌گوژمه‌ى جیاواز ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه.