كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات
4 كاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی هەرێم
- بارانبارین هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە.
- ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
- پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد بارانبارین هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، خێرايی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماره‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو سه‌ره‌تا به نمه باران ده‌ستپێده‌كات له ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم له دره‌نگانی شه‌ودا هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 22
سلێمانی : 19
دهۆك : 21
زاخۆ : 21
هه‌ڵه‌بجه : 20
كه‌ركوك : 21
سۆران : 18
حاجی ئۆمه‌ران : 10
گه‌رمیان : 24