كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ هاوڵاتی: لەم هەفتەیەدا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەكەین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

جومانە غەلای

 

-لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران كۆدەبێتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەكات.

- ئەگەری هەیە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆببێتەوە.

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاێگەیاند لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران كۆدەبێتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەكات.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ئەگەری هەیە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆببێتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات.

 وتيشى: یەکەم کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تایبەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت  و ئەگەری هەیە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەکە بکرێت و تێیدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێكی پێشوو بۆ هاوڵاتی رایگەیاند لەدوای بڕیارەكەی دەستەی دادوەری بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین.

لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتی ئایا لایەنە ناڕازییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە تانەكانیان رەتكرایەوە و سورن لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە، هیچ رێكارێكی تر هەیە بیگرنەبەر ؟

ئاشكرایكرد دەستەی دادوەری هەموو تانەكانی رەتكردەوە و ئەنجومەنی كۆمسیاران پاڵپشتی لە بڕیارەكە دەكات و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات.

وتيشى: ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات لەسەر رۆشنایی بڕیارەكەی دەستەی دادوەری.

18 و 20ى تشرینى یەکەم دەنگدانى تایبەت و دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرا و 21ی تشرینى یەکەم ئەنجامى بەرایی و 30ی هەمان مانگ ئەنجامى کۆتایی ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیێندرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار