وەزارەتی کارەبای عێراق: پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



- کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق بەتەواوی راگرت.  

- بەرهەمهێنانی کارەبا له عێراق 5500 هەزار مێگاوات کەمی کرد.

 

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، لایەنی ئێرانی هەناردەی گازی بۆ عێراق بەتەواوی ڕاگرت كە بۆ وێستەگەكانی كارەبای بەغدا و ناوەڕاستی عێراق ڕەوانە دەكران.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەت لە ئێستادا پلانی ستراتیژی و لەناکاوی خۆی جێبەجێ دەکات بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سیستەمی کارەبای نیشتمانی و سەرجەم سێکتەرەکانی (بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردن)، هەروەها کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژانەی کە چەندین ساڵە وەستاون، باشترکردنی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ڕێژەکەی بە پێی سەقامگیری دابینکردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنی ئێران لە تەواوی هەناردەی گازی ڕاگرتوە كە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی فوراتی نێوەڕاست رەوانەی دەکرد.

رونیشیكردەوە ڕاگرتنەكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دەبێت و لایەنی ئێرانی خەریكی نۆژەنکردنەوەی بۆریی گواستنەوەی گازن، بەوەش سیستمی کارەبای وڵات 5 هەزار 500 مێگاوات کارەبا کەمیکردوە. 

ئەوەشی خستەڕو، وەزارەتی کارەبا بەپێی رێنماییەکانی حکومەت هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت دەکات بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو بڕە گازەی كە هەناردەكردنەكەی ڕاگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار