نێچیرڤان بارزانی: زاهیر عەبدوڵڵا ته‌مه‌نێكى دوورودرێژى بە خزمه‌تى هونه‌رى كوردی به‌سه‌ربرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری زاهیر عەبدوڵڵا و هونەرمەندان دەكەین.

- زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری زاهیر عەبدوڵڵا و هونەرمەندان دەكەین. 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری كورد زاهیر عەبدوڵڵا وتى: ته‌مه‌نێكى دوورودرێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد.

ئێوارەی شەممە (23-11-2024) زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی 1972 بەدواوە بەشداریی دەیان شانۆگەری و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.

 لەسەر وەسیەتی خۆی، تەرمی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بەنێو گەڕەکی تەیراوەی هەولێر گەڕێنرا، دواتر لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک سپێردرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار