بەمنزیكانە فەرمانى سەرۆکایەتی بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانى کوردستان دەردەكرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- کۆمیسیۆن بە نوسراوی فەرمی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

- بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

 

دڵشاد شهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە داهاتویەکی نزیکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان دەردەکات.

دڵشاد شهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نوسراوی فەرمی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

وتيشى: بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە داهاتویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

پێشتر جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی كۆمسیارانى کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 رۆژدا داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ بکات یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئه‌نجامبده‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار