کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان.
- پێشبینی دەکرێت برێکی باش بەفر ببارێت و ڕێژەکەی بگاتە ٨-١٠ سانیتمەتر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەكانی گەرما نزمببنەوە و بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیەكە گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان، لە ناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە نەبێت کە بە شێوەی نمەبارانی لاواز دەمینێتەوە.
وتيشى: سبەینێ سێشەممەش، لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی دهۆک دەبارێ، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەی دابارین زیاد دەبێ بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم.
ڕوونیشیکردەوە کە پێشبینی دەکرێت برێکی باش بەفر ببارێت و ڕێژەکەی بگاتە ٨-١٠ سانیتمەتر، بەتایبەتیش لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتدا وپلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ ١-٣ پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١١ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٦ پلەى سیلیزى