سێ بازرگانی بیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌ولێر ده‌ستگیركران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سێ تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رمان ده‌ستگیر كرد.

- تۆمه‌تباره‌كان كه‌سانی بیانین و له‌مه‌رزی باشماخه‌وه‌ ده‌ربازی هه‌رێمی كوردستان بون.

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌پسول قوتداوه‌ و له‌گه‌ده‌یان شاردبۆوه‌.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچون له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سێ تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رمان ده‌ستگیر كرد به‌ناوه‌كانی (ب ، و ، ز) و (ب ، ع ، ح) و (ش ، ع ، ح).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ تۆمه‌تباره‌كان كه‌سانی بیانین و له‌مه‌رزی باشماخه‌وه‌ ده‌ربازی هه‌رێمی كوردستان بون و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌جۆری (هیرۆین) له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌پسول (قوت) داوه‌ و له‌ (گه‌ده‌) ی خۆیان هه‌ڵیان گرتوه‌ و به‌نیاز بون له‌ شاری هه‌ولێر بازرگانی پێوه‌بكه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار