مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان پێكهێناوه
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، ڕێكاری زۆر توندتر بگرنه‌به‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه بازرگانی به ژیانی مرۆڤەوە ده‌كه‌ن.
- پێویسته به توندترین شێوه ڕوبه‌ڕوی مافیاكان و بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببینه‌وه و سزای توند بدرێن.
- به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه كار له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه دەكەین.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، ڕێكاری زۆر توندتر بگرنه‌به‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه بازرگانی به ژیانی مرۆڤەوە ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌ری هۆشیاری و شیاندنه‌وه‌ی ئالووده‌بوانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی دانا و له وتارێكدا رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، پرسێكی زۆر گرنگه به لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه كار له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و زیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ئه‌منی له هه‌مو بواره‌كانی ژیانمان ده‌دات و هۆیه‌كی سه‌ره‌كیی لاوازكردنی گه‌نج و لاوه‌كانمان و سه‌رمایه‌ی مرۆییشمانه، بۆیه ئێمه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك كار بۆ ڕێگه‌گرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان پێكهێناوه كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تێیدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها سندوقێكیش بۆ په‌ره‌پێدان و شیاندنه‌وه و چاره‌سه‌ریی توشبوان و ئالووده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دروستكراوه و دروستكردنی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش، به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ یارمه‌تیدانی توشبوان و ئالوده‌بوان و هاوكاریكردنیان بۆ دوباره شیاندنه‌وه‌یان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه له بابه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان پێویسته باسی بكه‌ین و هه‌میشه له‌به‌رچاوی بگرین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له كاتێكدا پێویسته به توندترین شێوه ڕوبه‌ڕوی مافیاكان و بازرگانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببینه‌وه و سزای توند بدرێن، به‌ڵام ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له نێوان ئه‌و بازرگانه تاوانبارانه و ئه‌وانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه، به‌داخه‌وه ده‌بنه قوربانی و ئاڵووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرێن.
وتيشى: زۆر به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م دیارده‌یه زۆر زیادی كردوه و ئێمه ڕۆژانه ده‌بینین كه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك بازرگان بڵاو ده‌كرێنه‌وه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ڕاسته ده‌ستگیركردنی ئه‌مانه زۆر جێی ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام له دڵه‌وه زۆر نیگه‌رانین كه ده‌بینین ئه‌م دیارده‌یه به شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی كردوه كه بوه‌ته هه‌واڵی ڕۆژانه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م كه ڕێكاری زۆر زۆر توندتر بگرنه‌به‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه بازرگانی به ژیانی ئینسان ده‌كه‌ن، به ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، وا ده‌كه‌ن دایك له منداڵی خۆی بێبه‌ش بێ، منداڵ له نازی دایك بێبه‌ش بێت، باوك له كوڕ دور بخرێته‌وه، هاوسه‌ره‌كان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه، ئه‌مه گه‌وره‌ترین تاوانه كه تاوانبارێك ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات، بۆیه پێویسته هه‌مومان له ڕێگه‌ی په‌رله‌مان و یاسادانان، له ڕێگه‌ی توندتركردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده ترسناكه هه‌رچی پێویسته بكه‌ین، تاكو بتوانین كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان له‌م دیارده مه‌ترسیداره، پاك بكه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "داوام وایه هیچ پاساوێك نه‌مێنێ، نه پێگه‌ی سیاسی، نه ده‌سه‌ڵات، نه هێز، هیچ شتێك نه‌بێته پاساو بۆ ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له‌و بازرگانانه بكرێن كه له ژێر هه‌ر ناوێك، ئێستا وایانكردوه خه‌ڵكێكی بێ‌تاوان، ببنه قوربانیی یه‌كه‌می ئه‌م مه‌ترسییه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه پێویسته ، ده‌یكات بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته هه‌مو هه‌وڵێك بده‌ین له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، تاكو ئه‌م جۆره سه‌نته‌رانه په‌ره پێ بده‌ین و ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ جیاكردنه‌وه‌ی تاوانباران و بازرگانان له‌وانه‌ی كه توشبون و به‌داخه‌وه بونه‌ته قوربانیی ئه‌م دیارده‌یه.