كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- بارانبارین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم و به‌فربارین له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

- پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم و به‌فربارین له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  له‌دوای نیوه‌رۆ ئاسمانی هه‌رێم ده‌گۆرێت بۆ هه‌وری ته‌واو پاشان كاریگه‌ری شه‌پۆڵی باران بارین چالاك ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاكان، ماوه‌ی دابارین له‌نێوان كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو دره‌نگانی شه‌و ده‌بێت، شێوازی دابارین له‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و له‌ لوتكه‌ی شاخه‌ به‌رزه‌كان به‌فرێكی كه‌م ده‌بێت، سه‌نته‌ری پارێزگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان بارانی مامناوه‌ند و هه‌ندێك كات نمه‌باران ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرايی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت  له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، ئاسمان ساماڵ و سارد ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌نزیكه‌ی 2-5 پله‌، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ (سفر)ی پله‌ی سیلیزی وه‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ ژێر سفری پله‌ی سیلیزی .

 

 

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :

هه‌ولێر     : 13 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی  : 12 پله‌ی سیلیزی

دهۆك     : 8 پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك  : 14 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌ : 13 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ      : 8 پله‌ی سیلیزی

حاجی ئۆمه‌ران : 3 پله‌ی سیلیزی

سۆران     12 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان  :   18 پله‌ی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار