مەسعود بارزانی باسى پشكی نەوتی هەرێم و كشانەوەی ئەمریكا دەكات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- هەندێك پرسمان هەیە تاكو ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەكەین بە تایبەتی پشكی نەوتی هەرێم.

- كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەبێ‌ ئامادەكردنی سوپای عێراق كێشە دروست دەكات.

- جیاوازیەكی زۆر لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێران و توركیا هەیە.

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەند لە بەغدا بەباش وەسفكرد.

مەسعود بارزانی لە لێدوانێكدا بۆ سكای نیوز رایگەیاند پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەندی بەغدا باشە، بەڵام هەندێك پرسمان هەیە تاكو ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەكەین بە تایبەتی پشكی نەوتی هەرێم.

وتیشی: سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی، رێكخراوی داعش تاكو ئێستا هەڕەشەیەكی جددیە و كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەبێ‌ ئامادەكردنی سوپای عێراق كێشە دروست دەكات، چونكە عێراق لاوازیەكی راستەقینەی پێوە دیارە لە هێزە ئاسمانیەكانیدا.

رونیشیكردەوە پەیوەندی كورد لەگەڵ ئێران و توركیا ئاساییە و لەبەرژەوەندی كورد نیە ئەو پەیوەندیانە تێكبچێت و رێگە بەكەسیش نادەین دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی كوردستان بكات.

باسی لەوەشكرد جیاوازیەكی زۆر لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێران و توركیا هەیە، ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەست لە كاروباری ناوخۆیی عێراق وەرنادات و گوێڕایەڵی ڕینماییەكانە، بە پێچەوانەی پارتی كرێكارانی كوردستان كە دەستوەردان دەكات و گوێڕایەڵی ڕێنماییەكان نابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار