وەزارەتی كارەبا: قەرزی کارەبا کۆتایی هاتووە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
-لێخۆشبوونی 20% قەرزی کارەبا کۆتایی هاتووە.
- دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری نوێ بدرێت لەبارەی تازەکردنەوەی لێخۆشبوونەکە.
- لە ئێستادا ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە دەتوانن قەرزەکان بکەنە قیست.
دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی ئەنجومەنی وەزیران دیاریکردبوو بۆ لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا ئێستا لێخۆشبوونی 20% قەرزی کارەبا کۆتایی هاتووە و هیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە بۆ تازەکردنەوەی.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دوای کۆتایی هاتنی وادەکەی راگیراوە و دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری نوێ بدرێت لەبارەی تازەکردنەوەی لێخۆشبوونەکە و بۆ ئەوەش ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا پێمان باشە تازە بکرێتەوە و چاوەڕوان دەکەین بزانین ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری نوێ دەدات لەوبارەیەوە.
باسی لەوەشکرد، لەکاتی بڕیارەکە هەرچەندە دۆخی خەڵک لە رووی داراییەوە رەنگە وەکو پێویست نەبووبێت بەڵام بەدەنگەوە هاتنی باش هەبووە بۆ دانەوەی قەرزەکان.
ئەوەشی وت، لە ئێستادا ئەوانەی قەرزی کارەبایان لایە دەتوانن قەرزەکان بکەنە قیست و مانگانە پارەکە بدەنەوە.