پارتی هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ پێكهێنانی حكومەت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
- هەموو لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و مەرجی پێشوەختەشیان نییە.
- ئامانجی ئەوان حکومەتێکی بەهێزی سەرتاسەرییە.
دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستاندنی پارتی رایگەیاند دەست بە سەردانەکانیان دەکەن و بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن.
دڵشاد شەهاب لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەموو لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و مەرجی پێشوەختەشیان نییە.
وتيشى: پارتی حکومەتێکی بەهێز و سەرتاسەری دەوێت کە هاوبەشییەکی بەهێز بێت، بۆئەوەی بەیەکەوە بەرگەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بگرین و لە ئاست ویست و داخوازییەکانی خەڵک بین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامیان بۆ هەموو لایەنەکان ناردووە، ئەوەی ئەمڕۆ پێڕانەگەین رۆژانی داهاتوو پەیامی خۆمانیان پێدەگەیێنین، رەنگە ئەمڕۆ نەتوانین سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بکەین لەبەر ئامادەنەبوونی شاندەکەیان، بەڵام هیچ جیاوازی لەنێوان لایەنەکان ناکەین.
رۆژی سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024 دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی ژمارە 417ـی ساڵی 2024 دەرکرد؛ بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 02-12-2024 کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەم فەرمانەش لە رێکەوتی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.