بە بەشداریی زیاتر لە ١٢ وڵاتی جیاواز پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- سبەینێ شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە سلێمانی دەكرێتەوە.

- كۆمپانیاكان لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بە هەزاران ناونیشانی نوێ، بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن.

 

ساڵانە لە شاری سلێمانی پێشانگای كتێب دەكرێتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و ڕۆشنبیرانی كوردستان و شارە جیاوازەكانی باشووری كوردستان سەردانی دەكەن.

بڕیارە سبەینێ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و ١٢ وڵاتی جیاواز لە شاری سلێمانی بكرێتەوە.

پێشانگاكه بە سەرپەرشتی لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ كۆمپانیای ناوخۆيی و بیانی دەكرێتەوە.

بەپێی زانیاریەكان كۆمپانیاكان لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بە هەزاران ناونیشانی نوێ، بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و بۆ یەكەمجار زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەوانەش (زانكۆی سلێمانی، زانكۆی كۆمار و زانكۆی ئەمریكی) لە پێشانگاكەدا چالاكییان دەبێت و كتێبخانەی زانكۆی سلێمانیش كتێبەكانی لەو پێشانگەیەدا نمایش دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار