فراکسیۆنە کوردییەکان هەوڵ بۆ زانكۆی گەرمیان دەدەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- داوا لە سودانى دەکەن رێوشوێنی داننان بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە تەواو بکرێ.

- یاداشتەکە هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ ئیمزایان لەسەری کردووە.

-هەڵمەتەکە بەردەوامە تا زۆرترین ئیمزای پشتیوانی پەرلەمانتارانی عێراقی بۆ کۆدەکرێتەوە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن بەفەرمی ڕێکارەکانی داننان بە زانکۆی گەرمیان تەواو بکات.

بەپێی یاداشتێكی ڕەسمی سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی کوردستانی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لەنووسراوێکدا داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن، کە رێوشوێنی داننان بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە تەواو بکرێ.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی ئیمزای پشتیوانی سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی عێراقی دەست پێکردوە بۆئەوەی حکومەتی عێراق دان بەزانکۆی گەرمیان بنێت.

یاداشتەکە هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ ئیمزایان لەسەری کردووە، هەروەها ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق ئیمزایان کردوەو هەڵمەتەکە بەردەوامە تا زۆرترین ئیمزای پشتیوانی پەرلەمانتارانی عێراقی بۆ کۆدەکرێتەوەو دواتر ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار