كه‌شناسی: پلەکانی گەرما بەرزده‌بنه‌وه‌

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- پلەکانی گەرما كەمێک بەرز دەبێتەوە.

- با لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت.

- ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با  لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما كەمێک بەرزده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێرایی با  لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان  بۆ نیمچە هه‌ور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما كەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 -2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، خێرایی با لەسەرخۆ و  مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با  باکوری خۆرئاوا دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران:  8 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 13 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار