سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی نووسراو بۆ جێبەجێكردنی هەژماری من دەكات
2 كاتژمێر لەمەوپێش
-نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە داوا لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە پرۆژەی هەژماری من جێبەجێبکەن.
- چەند پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە.
نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی كه ئاماژە دەدات بەوەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان و هۆبەی دارایی کراوە و تێیدا ئاماژە دەدات بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاڕاستەیان کراوە و تایبەتە بە پرۆژەی هەژماری من.
لەلایەن خۆیانەوە چەند پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی دەستیپیکردووەتەوە.
چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە هەژماری من لە سلێمانی ڕاگیراوە و چیتر پرۆژەکە جێبەجێ ناکرێت.