مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بایكۆتیان ڕاگەیاند
3 كاتژمێر لەمەوپێش
- دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شارى سلێمانی ڕایگەیاند یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات.
- مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە شارى سلێمانی ڕایگەیاند یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات، نەوەکو تەنیا مامۆستایان، بەڵکو زۆرینەی فەرمانبەرانی سنوورەکە بایکۆت دەکەن.
دڵشاد میرانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت.
لەلایەن خۆیەوە ئاوات محەممەد، یەکێک لە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست وتى: بڕیاری بایکۆت ناچارییە، مامۆستا هەیە دەڵێت کرێی هاتووچۆی پێ نییە، بایکۆتیش بکرێت سەرتاسەری نابێت.
عەبدولواحید محەممەد جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رونیكردەوە دەنگۆی بایکۆت دژی دواکەوتنی مووچە هەیە، تاوەکو یەکشەممە دابەشکردنی مووچە رابگەیێندرێت، مامۆستایانیش بایکۆت ناکەن.