ه*ە*س*ە*د*ە چەندین گوند لە سوریا كۆنتڕۆڵ دەكات

23 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هێزەکانمان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور.

- لەسەر داوای دانیشتووانی گوندەکان هێزمان بردووەتە ئەو گوند و ناوچانە .

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایانگەیاند حەوت گوندمان لە سنووری دێرەزوور کۆنترۆڵکردووە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە رونیان كردەوە هێزەکانمان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە دێرەزوور، کە هیچ هێزێکی سەربازی و ئەمنیان لێ نەبووە.

وتيشيان: بەهۆی ئەو دۆخەی لە سووریا هاتووەتەپێش، مەترسیی هەبووە، داعش و هێزە بەکرێگیراوەکان دەست بەسەر ئەو گوند و ناوچانەدا بگرن، لەسەر داوای دانیشتووانی گوندەکان هێزمان بردووەتە ئەو گوند و ناوچانە .

ئەو گوندانەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون، بریتین لە ساڵحیە، تابیە، حەتڵە، خەشبە، مڕاد، مەزلووم، حوسەینەی پارێزگای دێرەزوور.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار