ڕاگواستنی كورد لە سوریا لە ئارادایە

23 كاتژمێر لەمەوپێش



- رێگە بە هەندێك خێزانی كوردی ئاوارەی عەفرین دراوە گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چۆڵبكەن.

- پرۆسەی ڕاگواستنی پێكهاتەی كورد لە ئارادایە بە سەرپەرشتی توركیا و وڵاتانی تر.

- ئەنقەرە پرۆسەی "بەیانی ئازادی" راگەیاندووە كە لەلایەن بەناو سوپای ئازادەوە جێبەجێدەكرێت، لەپێناو ڕاگواستنی كورد لە ریفی باكوری حەڵەب.

 

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایدەكەن، رێگە بە هەندێك خێزانی كوردی ئاوارەی عەفرین دراوە گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چۆڵبكەن و بەرەو تەبقە بڕۆن لە ریفی رەقە، ئەو پێشهاتەش لەكاتێكدایە هۆشداری دەدرێت لە بوونی خواستێكی خراپ بۆ ڕاگواستنی پێكهاتەی كورد لە ناوچەكە.

نزیكەی (150) هەزار كوردی سوریا لەگەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە ریفی باكوری حەڵەب نیشتەجێن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت پرۆسەی ڕاگواستنی پێكهاتەی كورد لە ئارادایە بە سەرپەرشتی توركیا و وڵاتانی تر، دوای ئەوەی بەناو سوپای سوریای ئازاد سێ‌ كەسیان لە تەل رەفعەت سەربڕی.

هەر بەپێی زانیاریەكان ئەمڕۆ هەندێك دەنگ لەناو توركیا قسە لەبارەی (حەڵەب 82)  دەكەن، كە مانای ژمارەی ویلایەتێكی نوێی توركیایە.

توركیا بەدرێژایی ساڵانی رابردوو ئاماژەی بە پەلاماردانی ناوچەی تەل رەفعەت و منبج كردووە، بەوپێیەی بەشێكن لە ناوچەی ئارام، كە بەنیازە لەنزیك سنورەكانی باشوری دروستی بكات.

ئەنقەرە پرۆسەی "بەیانی ئازادی" راگەیاندووە كە لەلایەن بەناو سوپای ئازادەوە جێبەجێدەكرێت، لەپێناو ڕاگواستنی كورد لە ریفی باكوری حەڵەب.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار