پانۆرامای روداوەکانی سوریا لەماوەی ١١ رۆژی ڕابردوودا
پانۆڕامای ڕووداوەکانی سوریا
3 ڕۆژ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
■ رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم کە هەموو لایەک چاوی لە ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بوو لەو کاتەدا ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە سەرۆکایەتی دەستەی تەحریر شام لە شاری ئیدلیبی باکوری سوریاوە هێرشە سەربازییەکانی دەست پێکرد.
■ رۆژی پێنج شەممە ٢٨ تشرینی دووەم دەستەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان حەلەب- دیمەشقیان کۆنترۆڵ کرد، دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەو چەکدارانە و هێزەکانی سوپای سوریا، پێشڕەوییەکی بەرچاویان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ریفی ئیدلیب کرد.
■ رۆژی هەینی ٢٩ی تشرینی دووەم هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان گرت بەسەر چەندین گەڕەکی شاری حەلەب لە نێویاندا گەڕەکی راشدین کە سەرەکی ترین گەڕەکی ئەو شارەیە، لەگەڵ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب.
هەر لەو رۆژەدا دەستیان گرت بەسەر شارۆچکەی سراقیب کە ناوچەیەکی ستراتیجییە و دەکەوێتە ریفی ئیدلیبەوە.
■ رۆژی شەممە ٣٠ تشرینی دووەم کۆنترۆڵکردنی چەندین ناوچەی ستراتیجی لە رۆژهەڵاتی حەلەب راگەیەندرا و بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش قەدەغەی هاتووچۆ سەپێندرا، سوپای سوریای دیموکراتیش لە چەند ناوچەیەکی شاری حەلەب بڵاوەی پێکرا.
■ رۆژی یەکشەممە ١ ی کانونی یەکەم هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە شاری حەما پێشرەوی کرد و دوای چەند کاتژمێرێکیش کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوانی حەلەب و تەواوی حەمای راگەیاند، هەر لەو رۆژەدا مەرسەدی سوری کوژرانی ٣٧٢ کەسی لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا راگەیاند.
■ رۆژی دووشەممە ٢ شرینی یەکەم وەزارەتی بەرگری سوریا کوژرانی دەیان چەکداری راگەیاند لە بۆردومانێکی هاوبەشی فرۆکە جەنگیەکانی روسیا و سوریا بۆ سەر پێگەی چەکدارەکان، چەکدارانی تەحریر شامیش دەستی گرت بەسەر چەندین شارۆچکە لەریفی حەما.
■ رۆژی سێشەممە ٣ کانونی یەکەم ١٤ گوند و شارۆچکەیەکی تر لە حەما و ریفی حەما کۆنترۆڵ کران، لە چەندین ناوچەش شەڕ و پێکدادان رویاندا تا ئەو رۆژەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٦٠٠ کەس.
■ رۆژی چوارشەممە ٤ی کانونی یەکەم، سوپای سوریا وتی چەندین ناوچەی لە ریفی حەما کۆنترۆڵ کردۆتەوە و چەکدارانی دەستەی تەحریر شامیش رایگەیاند شارۆچکەی قەلعەی لە رۆژئاوای حەما کۆنترۆڵ کردووە لەگەڵ دەوروبەری فرۆکەخانەی حەما، هەر لەو رۆژەدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبو محەمەد جۆلانی لە قەڵای حەلەب بڵاوکرایەوە.
■ رۆژی پێنج شەممە ٥ی تشرینی یەکەم، ئۆپۆزسیۆن کۆنترۆڵ کردنی تەواوی شاری حەمای راگەیاند و چەکدارەکانیان چونە ناو زیندانی سەرەکی ئەو شارە و سەدان زیندانی ئازاد کران.
■ رۆژی هەینی ٦ تشرینی یەکەم، فرۆکە جەنگیەکانی سوریا پردی رستنیان لە شاری حەما بۆردومان کرد، چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنیش چونە چواردەوری شاری حمس و دوای چەند کاتژمێرێکیش کۆنترۆڵ کردنی شارەکەی راگەیاند.
■ ڕۆژی شەممە ٧ ی کانونی یەکەم هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوە پێکردنی چەکدارەکانی لە پارێزگای دێرەزور راگەیاند و ئۆپۆزسیۆنیش دوای کۆنترۆڵ کردنی تەواوی دەرعا هێزەکانی لە چواردەوری شاری دیمەشق لە چەندین لاوە بڵاوەیان پێکرا.
■ بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ کانونی یەکەم دیمەشقی پایتەختیش کۆنترۆڵ کرا، بەوەش کۆتایی بە دەسەڵاتی ٥٣ ساڵەی رژێمی ئەسەد هات.