موچەى سەرجەم فەرمانبەرانى عێراق بۆ ئەمساڵ مسۆگەرە

دوێنێ



ــ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان مسۆگەرکراوەو نەختینەى تەواو لەبەردەستدایە

ــ قسەکردن لەسەر نەبوونی نەختینەیی بۆ پارەی مووچەی فەرمانبەران راست نییە

ئەندامێکى لیژنەی دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە موچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە تەواوی مسۆگەرکراوەو نەختینەى تەواو لەبەردەستدایە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لەسەر لیستى یەکگرتووى ئیسلامى ئەمرۆ سێ شەممە بە رۆژنامەى (سەباح)ی ڕاگەیاندوە: “مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و پۆلەکانی دیکە لەماوەی ئەمساڵدا بەتەواوەتی مسۆگەر کراوە، هیچ نیگەرانییەک لەوبارەیەوە نییە، وەک دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە.
هاوکات لای خۆیەوە، ئەندامی پەرلەمان ڕەفیق ساڵح، بەهەمان رۆژنامە سەباحى راگەیاندوە، قسەکردن لەسەر نەبوونی نەختینەیی بۆ دابینکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران راست نییە، بەو پێیەی مووچە بەتەواوی مسۆگەرە، گەرەنتی هەیە لەلایەن حکومەتەوە سەرجەم موچەکان دابین بکرێت.
ساڵحی داوای لە "دەسەڵاتدارانی فەرمی کرد، ڕووبەڕووی ئەو دەنگۆیانە ببنەوە و ڕوونکردنەوە بۆ هاووڵاتیان بدەن"، جەختیشی لەوە کردەوە "پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری دۆخی دارایی و ئابووری وڵات".
ئەو پەرلەمانتارە، بە پێویستیشى زانى هەموو لایەک ئاگادار بن و وردبینی لەڕاستی زانیارییەکان لەسەڕچاوە فەرمییەکان بکەن، وتیشى: بۆ ئەوەى لەهەر کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەقامگیری عێراق و ئاسایشی دارایی عێراق دوورى بخەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار