دادگای ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت تورکیا پلەی یەکەمی لە پێشێلکارییەکاندا هەبووە
![](/2022/images/video/photo_2025-02-08_19-56-51.jpg)
دادگای بەلجیکا لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە دەکات کە تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامیداون
2 ڕۆژ لەمەوپێش
چەندین بەڵگە و شایتحاڵ تاوانەکانی تورکیا لە دژی کوردانی ڕۆژئاوا دەخەنەڕوو
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ تورکیای بە پلەی یەکەم هەژمارکرد لە ژمارەی پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردوودا، دادگای میللی هەمیشەیی لە برۆکسل کە لایەنێکی دادوەری و یاساییە، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد دەرحەق بە بەڵگە و شایتحاڵەکان لە بارەی پێشێلکاری و تاوانەکانی جەنگەوە کە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامیانداوە.
ئەو دادگایە لەبارەی پێشێلکاریەکانی تورکیا لە دوای ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە ڕۆژئاوا لێکۆڵینەوە دەکات، دادگاکە لەلایەن دەیان دامەزراوەی دادوەری و یاسای نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێت، لەگەڵ بەشداریکردنی زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی لەسەرتاسەری جیهان لە لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامە و شایەتحاڵەکاندا.
ئەمینداری گشتی دادگاکە ڕایگەیاند:
من وەک ئەمینداری گشتی دادگاکە، کە بەشێکی دادگاییەکەم رێکخستووە، دەبێت زۆر بە جدی کار بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی بکەین کە قوربانی سیاسەتن بە شێوەیەکی گشتی، بە تایبەتیش تورکیا کە سیاسەتی تۆقاندن و لەناوبردن پەیرەودەکات.
بەشداربوویەکی دیکە جەخت لە بەهێزی دادگاکە دەکاتەوە و دەڵێت:
ئەم دادگایە چەندین خاڵی بەهێزی هەیە و پێکهاتووە لە دەستەیەکی دادوەری و پسپۆڕان و دادوەرانی پێشوو، کە پاڵپشتە بۆ هەموو ئەو قسانەی دەیکەین دەرحەق بەو تاوانانەی تورکیا کە لە رۆژئاڤا و باکور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
شایەنی باسە؛ ئەم دادگایە کە لە زانکۆی برۆکسلی ئازاد بەرێوەدەچێت، کۆی تاوانەکانی تورکیای خستەروو، وەک کۆچی زۆرەملێی کورد و تاوانی جەنگ لە ڕێی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو وەک فسفۆڕی سپی، لەگەڵ پرۆسەی لەناوبردنی بەرنامە بۆدارێژراو، کە تێیدا تیرۆرکردنی "هێڤرین خەڵەف" بە نمونە هێنرایەوە، لەگەڵ لەناوبردنی ژێرخان و کلتوری رۆشنبیری لە ناوچەکە و تاوانەکان بۆ تێکدانی سەقامگیری.
لەوبارەیەوە راستەوخۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا تۆمەتبار کرا و بەرپرسیارێتی تاوانی جەنگی درایەپاڵ و داواش لە تورکیا کرا پەلامارە سەربازییەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا رابگرێت و سەرجەم هێزکانی لەو ناوچانە بکشێنێتەوە.
چەندین تاوان لە عفرین و رەئس عین و تەلرفعەت و چەندین ناوچەی تر ئەنجامدراون، زۆر بە داخەوە یاسای نێودەوڵەتی لە ئێستادا ناتوانێت سزای تورکیا بدات لەبەرامبەر ئەنجامدانی تاوانەکان لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی.
لێرەوە گرنگی ئەم دادگایە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە بنەمایەک بۆ تۆمارکردنی تاوانەکان و بانگکردنی شایتەحاڵەکان لەگەڵ داواکاری قوربانیان، کە دەبێتە سەنتەرێکی سەرەکی بۆ دادگاییکردنی تورکیا.
دادگاکە دەشڵێت پێویستە تورکیا هەڵسوکەوتی لەگەڵ باکور و رۆژهەڵاتی سووریا بگۆڕێت کە نمونەیەکی سەرکەوتووی لە حکومڕانی و دیموکراتی و پێکەوەژیان پێشکەش کردووە. هاوکات داوا لە تورکیاش دەکات رێگەچارەی ئاشتیانە بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکەدا.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-09_21-24-43.jpg)