سۆران عومەر: داوای گەڕانەوەى 100 خانەنشینانم کردوە
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/%D9%A1%D9%A2%D9%A1.jpg)
5 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای بڕینی بڕی 100 هەزار دینار لە حانەنشینان سۆران عومەر، ئەندانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراق بە دووجۆر 100 هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەكەمیان بۆ ئەوانەیە موچەکانیان کەمترە لە 500 هەزار و دوەمیان بۆ ئەوانەیە موچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: داوای كردوە هەردوو جۆرەکە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە، کە پێشتر هەرێم خۆی ئەمەی جێبەجێکردوە و داویەتی بە خانەنشینان، لەئێستادا عێراق دەڵێت ئەو 100 هەزارە نادەن.
لەوبارەیەوە سۆران عومەر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "داوای 100 هەزاری باشکردنی بژێوی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، تاکو ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، لە عێراق بە دوو جۆر 100 هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەکەمیان لەیاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە 500 هەزار، ئەمە جێبەجێکراوەو بەردەوامە.
باسی لەوەشدەکات کە دوەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە یەک ملیۆن دینار، ئەم 100 هەزارەیان لەئێستەدا تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران. داوامکردووە ئەو 100 هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/photo_2025-02-10_21-20-43.jpg)