محەمەدى حاجى مەحموود: لام سەیربوو ئاڵاى عێراق لەیادى هەڵەبجە هەڵکرابوو

18 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، لەیادى هەڵەبجەدا ڕەخنەى توند لە حکومەتى عێراق دەگرێت و دەڵێت: دەبوایە حکومەتى عێراق قەرەبووى هەڵەبجەى بکردایەتەوەو داواى لێببوردنى لەخەڵکەکەى بکردایە، بەڵام ئێستا ڕیگرن لەوەى بکرێتە پارێزگاش.

بەر لە 37ساڵ و لە 16-3-1988 دا ڕژێمی بەعسی عێراق كۆمەڵكوژییەكی گەورەی بە چەكی كیمیایی دژ بە خەڵكی بێتاوانی هەڵەبجە ئەنجام دا، لە لە ئاكامدا زیاتر لە پێنج هەزار منداڵ و ژن و پیر ژیانیان لێسەندرایەوە و بە هەزارانیش بریندار بوون.

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا لەمەراسیمى یادى هەڵەبجەدا، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، محەمەدى حاجى مەحموود قسەى بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد.

لەبەشێکى قسەکانیدا وتى: دەبوایە حکومەتى عێراق قەرەبووى هەڵەبجەى بکردایەتەوەو داواى لێببوردنى لە خەڵکەکەى بکردایە، بەڵام ئێستا پارێزگابوونى هەڵەبجەشى بەستوەتەوە بە تەلەغفەرو چەند ناوچەیەکى ترەوە.

محەمەدى حاجى مەحموود وتیشى: لەیادى هەڵەبجەش بەڕاستى لام سەیربوو ئەمڕۆ ئەو ئاڵایەى کە هەڵەبجە لەژێریدا بۆمبارانکراو کیمیاى لێدرا، ئێستا ئەو ئاڵایە لێرە هەڵواسرابوو تەنها سێ ئەستێرەکەى لێ لابراوە.

ئەو ئاماژەى بۆ ئەوەکرد دەبوایە حکومەتى هەرێم ئەمڕۆى بکرایە بەپشوو، ئەو وتیشى: پشووەکەى عێراق بۆ کۆمەڵێک بابەتى تربوو، چواریان هیچى بەهەڵەبجەوە نەبووە.

37  ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژى 16ى ئازار ساڵى 1988 دەیان فڕۆکەى جەنگى بە زیاتر لە 200 بۆمبی کیمیایی بەچڕى ناوەندى شارى هەڵەبجە و دەورووبەریان بۆردوومانکرد.

رووداوەکە هاوکات بوو لەگەڵ جەنگى هەشت ساڵەى نێوان عێراق- ئێران، کاتێک رۆژى 14ى ئازار سوپای ئێران ئۆپەراسیۆنى بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی هەڵەبجە، خورماڵ، بیارە و تەوێڵە، دەستپێکرد و توانیی بەشێکى ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکات، رژێمى عێراق دواى شکستهێنانى لە بەرپەرچدانەوەى هێرەشەکانى ئێران بۆردوومانەکانى بۆسەر هەڵەبجە و دەورووبەرى بە چەکی کۆکوژ چڕکردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار