موراد قەرەیلان: تورکیا شەڕ یان ئاشتی بوێت ئامادەین

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەندامى کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، پێویستە نەورۆزی 2025 نەورۆزی ئازادکردنی ئۆجالان بێت، چونکە ئازادکردنی ئۆجالان و چارەسەری کێشەی کورد گرێدراوی یەکن.

موراد قەرەیلان لە بەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەیداا لەگەڵ سترێک تیڤی رایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی بۆ گەلی کورد و تورکیش گرنگە و بۆ سەرخستنیشی دەبێت زەمینە بڕەخسێندرێت و زمانی دەوڵەت ئاشتیانە بێت نەک زمانێکی دوژمندارییانە.

قەرەیلان جەختیکردەوە، ئەوان بە تەواوی پابەندی بڕیارەکانی ئۆجەلانن، “بە دڵنیاییەوە باوەڕمان پێیەتی و هاوڕای ئەوین. بەڵام ئەگەر دەوڵەت ئامادە نەبێت بۆ ئەمە و بڵێت بە چەکەوە دەتاننێژین، ئێمە چۆکدا نادەین و بژاردەی سیاسی و سەربازی خۆمان هەیە بە حوکمی ئەو 41 ساڵ پاشخانەی هەمانە و خۆمان لە هەر جۆرە هێرشێک دەپارێزین”. 

ئەو وتیشى: ئێمە ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ ئەمەش هەوڵ دەدەین. بۆ ئەمە پێویستە دەوڵەت ڕێگە لە بەردەم ڕێبەردا بکاتەوە تا بە کردەیی هاوکار بێت لەگەڵمان. مادام باس لە ئاشتی دەکرێت پێویستە ژمارەیەک شت قبوڵ بکات. بەم جۆرە چەک پەراوێز دەخرێت. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت خەباتی چەکداری دەگۆڕێت بۆ زەمینەی سیاسی و یاسایی. ئێمە دەتوانین ئەمە بکەین بەڵام پێویستە لایەنی بەرامبەر دروست تاوتوێی ئەمە بکات”. 

موراد قەرەیلان دەشڵێت “ئەمە بە نە خوێندنەوەی بەرامبەر، قسە فڕێدان و شەڕی دەرونی و جموجۆڵ تاکلایەنە بەدی نایەت. بە کورتییەکەی ئێمە هەم بۆ ئاشتی چارەسەری پرسەکە ئامادەین وەک ئەوەی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا هاتووە، هەم ئەگەر دەوڵەت ئەمە قبوڵ نەکات ئامادەین بۆ شەڕ”. 

موراد قەرەیلان دەشڵێت، گەریلاکانیان خۆیان رادەستی تورکیا ناکەنەوە و گیان فیدایین، رایگشتی ئاگادارنییە لەوەی تەکنیکیان هەیە و دەتوانن تا 800 کیلۆمەتر ناوەڕاستی تورکیا بۆردومان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار