عێراق بۆ جێگرەوەی نەوتی ئێران پەنا دەباتە بەر جەزائیر

17 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هەوڵەکانی عێراق بۆ جێگرتنەوەی غازی ئێرانی بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 60 ڕۆژدا گرێبەستێک بۆ هاوردەکردنی غازی جەزائیر بۆ عێراق ڕابگەیەنرێت.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی "الطاقة" کردووە، گرێبەستەکە لە ماوەی دوو مانگدا ڕادەگەیەنرێت و کاتێکیش کە عێراق ژێرخانی بۆ هاوردەکردن تەواو دەکات، دەست بە هەناردەکردنی دەکرێت.
 
دوای بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوونی هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە، عێراق هەوڵدەدات پێش هاتنی وەرزی گەرما سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکات و گازی شل یەکێکە لە چارەسەرەکان. ئەم بابەتەش بەندە بە تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی ژێرخانی ئابووری چ لە بەندەری خور زوبەیر یان بەندەری فاو.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، عێراق ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی ژێرخانی بەندەری خور زوبەیر لە پارێزگای بەسره دەکات، بەمەبەستی هاوردەکردنی گازی شل کە ڕەنگە 3 بۆ 5 مانگ بخایەنێت.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، گرێبەستی گازی شلکراوی جەزائیر لەگەڵ عێراق پاڵپشتی کەرتی کارەبای بەغدا دەکات لە هاوینی 2025 یان لە سەرەتای زستاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار