بودجەی عێراق دامەزراندن و پلەی وەزیفی لەخۆناگرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەکانى بودجەى گشتیی ساڵی 2025، دامەزراندن و پلە وەزیفییەکان لەخۆناگرێت.

حسێن موئنیس ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، خشتەی بودجە هێشتا لەڕووی کاتەوە روون نییە کەى تەواودەکرێت. دەشڵێت، مادەکانی بودجە، زیادکردنیان بۆ پلە وەزیفییەکان راگرتووە، هەر بۆیە خشتەی بودجە پلە وەزیفییەکان لەخۆنەگرتووە.

موئنیس ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئەزموونی بودجەی سێ ساڵیی ئەزموونێکی نوێ و باشە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنەوە گرفتى بۆ دروستبووە، دەشڵێت ئەوان لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵیی یان پێنج ساڵین، بەمەرجێک حکومەت پلانی بۆ ئەو ساڵانەى بەڕێوەبردنی وڵات هەبێت.

بڕیاربوو بەمزووانە وەزارەتى دارایی عێراق خشتەکانى بوجەی گشتیی ساڵ2025 رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات، بەڵام تائێستا نەنێردراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار