پلان و کاتەکانی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەشارەکانى کوردستان

2 هەفتە لەمەوپێش



 

بە بۆنەى هاتنى نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە لە هەرچوار پارچەى کوردستان ئاگرى نەورۆز دەکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە لە باشوور و باکوورو رۆژئاواو رۆژهەڵاتى کوردستان بەڕێوەدەچن.

دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ئامادەکارییەکانى تەواو کردووە بۆ جەژنى نەورۆز و پێشوازیکردن لە گەشتیاران لەسەر ئاستى بەرێوەبەرایەتییەکان.

لەئێوارەی 20ـی ئازار لە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، هاونیشتمانییان کۆدەبنەوە و ئاگری نەورۆز ئاکرێ، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکە دەکەنەوە و ئاهەنگ و شایی ساز دەکەن.

بڕیاریشە لە نەوۆزری ئاکرێ دا 2,725 مەشخەڵ هەڵبکرێت.

هاوکات لە باکوورى کوردستان و تورکیا لە 89 پارێزگا و ناوچە و شارۆچکە، لەلایەن پارتى دەمەوە ئاگرى نەورۆز دەکرێتەوە، کە دیارترینیان رۆژى 20ـى ئازار لە وان و 21ـى ئازار لە دیاربەکر و 23ـى ئازار لە ئەنقەرە دەبێت، بەڵام رۆژى 17ـى ئازار دەم پارتى لە ئیستانبوڵ ئاگرى نەورۆزى کردووەتەوە و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگیان گێڕاوە.

هەروەها لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە 20 شار و شارۆچکە و دەیان ناوچە ئاگرى نەورۆز دەکرێتەوە، هەرچەندە هەفتەیەکە لە شارەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان ئاهەنگەکانی نەورۆز دەستیانپێکردووە و بەردەوامن،  نەورۆز لەلایەن هاونیشتمانییانى رۆژهەڵاتەوە بەشێوەیەکى خۆڕسکانە ئەنجام دەدرێت و تێیدا گۆرانى و هەڵپەرکێ ئەنجام دەدرێت.

هاوکات، لە رۆژئاواى کوردستان لە دێرک، رمێلان، تربەسپى، قامیشلۆ، عامودا، حەسەکە و کۆبانێ و ناوچەکانى دیکە لەرۆژانى 21 ئازاردا ئاگرى نەورۆز دەکرێتەوە و هاونیشتمانییان بە ئاهەنگ و گۆرانى و هەڵپەرکێ ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن و هونەرمەندان بەشدارى ئاهەنگەکانى نەورۆز دەکەن و لەلایەن ئیدارەى خۆسەرەوە بەڕێوەدەبرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار