ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ: پێویستە دژی ئەم خراپەکارییە بوەستینەوە

2 هەفتە لەمەوپێش
ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە پەیامێكدا لە سەكۆی (ئێكس) نوسیویەتی، ئێوە شەرەف و کەرامەتی ئێمە پێشێل دەکەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر داهاتووی منداڵەکانم، هەموو ئەمانە لەگەڵ كەمینەیەكی ناشایستەدا ئەنجام دەدەیت، هەموو ئەوانەی بەشدارن لەم کارە پیسەدا.
دەقى نوسینەکە
بە گەلەکەمم وت و ئاگادارم کردن، ئەم عەقڵە کە دەستی بەسەر بڕوانامەكدا گرتووە، دەستدرێژی دەکاتە سەر موڵک و ماڵی ئێوە، شەرەفتان، سەروەت و سامانتان و هەموو جۆرە دەستدرێژییەک ئەنجام دەدات، ئێمە وەک نەتەوە دەبێ لە بەرامبەر ئەم خراپەیە بوەستین، ئەمە بانگەوازی منە بۆ میللەتەکەم، میللەتی مەزن.
بانگەوازم هەیە بۆ ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری، داوا لە دەیان هەزار داواکاری گشتی و دادوەری دەسەڵاتی دادوەری جوامێری تورکیا دەکەم ئەوانەی خاوەنی شكۆ و رەوشت و پەرۆشن بۆ خزمەتکردنی نەتەوەکەیان، دەبێت دژی ئەو هاوکارانەتان بوەستن دەسەڵاتی دادوەری كە تورکیایان وێران کردووە، لەبەردەم هەموو جیهان ناشرینیان كردوین و ناوبانگیان شێواندوین.
متمانەم بە دەسەڵاتی باڵای دادوەری تورکیا هەیە، ناتوانن و نابێ بێدەنگ بمێننەوە، لە کۆتاییدا دەخوازم بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی هەموو ئەو سیاسەتمەدارانە بکەم کە لە پارتی داد و گەشەپێدان خزمەت دەکەن و ئەوانەی سەر بە هاوپەیمانی دەسەڵاتدارن، ئەم روداوانە حیزب و بەها سیاسییەکانمانی تێپەڕاندووە، ئەم پرۆسەیە ئێستا پەیوەندی بە میللەتەکەمانەوە هەیە، بەتایبەتی خێزانەکانتان، کاتی ئەوە هاتووە دەنگمان بەرز بکەینەوە، هیچ پەندێک لەم وڵاتەدا نییە بڵێت "ئەو مارەی دەستم لێنادات هەزار ساڵ بژی" و نابێت هەبێت، هیوادارم هەمووان دەنگیان بەرزبكەنەوە و بڵێن "تەنانەت مارێک کە نەتوانێت پێوەم بدات، نەتوانێت لەسەر ئەم خاکە بژی"، میللەتەکەمان مەزنە، سەروەری بێ مەرج هی میللەتە.
