ئەمڕۆ پەیامی نوێی ئۆجالان لە ئاهەنگەکەی قەندیل بڵاودەکرێتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش
هەزاران هاووڵاتى، بۆ ئاهەنگى نەورۆز چوونەتە بنارى چیای قەندیل، پەیامی چاوەڕوانکراوی ئۆجالانیش لەوێ بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارە، کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بنارى چیای قەندیل، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بە درووشمی “بە رۆحی نەورۆز رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین” بەڕێوەبچێت.
لە دوێنێوە، بە کردنەوەی ئاگر و ئاهەنگگێڕان و گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی، هاووڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامن لە شادی دەربڕین بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز.
هەروەها بڕیارە پەیامی ئۆجالان لە رێورەسمی ئاهەنگی قەندیل بڵاوبکرێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار