زانیاری لەسەر کاتی ناردنی مووچەی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش
ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بە نیازە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات، بە مەرجێک هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی بەغدا ئەلیەوم ڕایگەیاند، فەرمانبەرانی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق سەرەڕای هەبوونی پشووی فەرمی بەردەوامن لە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ (ئازار)ـی هەرێم.
ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی رۆژی دووشەممەی داهاتوو وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوبکات و بڕیاری خەرجکردنی پارەکە بدرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر هیچ كێشەیەك لەبەردەم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست نەبێت ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق دوای خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی راستەوخۆ و هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە دەكرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای نزیکەی ١٠ رۆژ لە دواکەوتن دارایی حکومەتی کاربەرێکەر رۆژی ١٨ـی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی سێی راوانەی بەغدا کرد و وەزارەتی دارایی عێراقیش وردبینی لە لیستەکەدا دەستپێکرد.
