ناوەڕۆکى نامەکەى ترەمپ بۆ ئێران ئاشکرا دەکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



 

نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا ناوەڕۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران ئاشکرا دەکات کە زیاتر لە دوو هەفتەیە گەیشتوەتە تاران و چاوەڕوانی وەڵامن.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی ئاشکرا کرد کە ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ بە دیپلۆماتکارێکی ئیماراتدا ئاڕاستەی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێرانی کرد، رایگەیاند: سەرۆک ترەمپ پەیامی ئاشتی ئاڕاستەی تاران کردووە و جەختی کردوەتەوە کە نایەوێت پەنا بباتە بەر رێگای سەربازیی.

ویتکۆف رایگەیاندووە: سەرۆکی ئەمەریکا جەنگی ناوێت و نایەوێت پەنا بباتە بەر رێگەچارەی سەربازی بۆ وەستاندنی شەڕەکان، ئەوە تاکە هۆکارە کە ئەو رێگەیەی گرتوەتەبەر، سەبارەت بە دۆسیەی ئێران و چەکە ئەتۆمییەکەی، نایەوێت پەنا بباتە بەر ئەو رێگەیە، دەوێت لەسەر مێزی دانوستان کێشەکان چارەس بکات.

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ناوەڕۆکی بەشێکی دیکەی نامەکەی ئاشکرا کردووە و ترەمپ بۆ بەرپرسانی تارانی نوسیووە :"من سەرۆکی ئاشتیم، نامەیەوێت پەناببەمە بەر چارەسەری سەربازی، پێویستە دانوستان بکەین، تێگەیشتنە هەڵەکان راست بکەینەوە، چاودێریی و وردبینی بکەین، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێک دوو دڵ نەبێت لە چەکی ئەتۆمی".

عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە وتاری نوێژی هەینیدا پەیامێکى توندى ئاڕاستەى ئەمەریکا کرد و هەڕەشەى گورزى کوشندەى کرد ئەگەر بێت و هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەى.

جەختی کردەوە، گروپە چەکدارەکانى ناوچەکە سەربەخۆن، ئەوەش لە وەڵامێکدا بۆ بەرپرسانى ئەمەریکا کە دەڵێن گروپەکان سەر بە ئێرانن و لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئاڕاستەدەکرێن، کە زۆرجار هێرشدەکەنە سەر سەرباز و بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی (20ـی ئاداری 2025) لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: نامەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران هەلی پێشنیاز كردووە، بەڵام زیاتر نزیكە لە هەڕەشەوە، ئێران ئێستا سەرقاڵی تاوتوێكردنی نامەكەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی دەداتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار