پەرلەمانی عێراق لەسەر خزمەت و خانشینیی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



 

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رۆژى دووشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى دەستەى حەشدى شەعبى دەکات.

بەگوێرەى کارنامەى دانیشتنەکە، رۆژى دووشەممە 24ـى ئازارى 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گفتوگۆ لەسەر حەوت بڕگە دەکرێت.

لە بڕگەی چوارەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاساى هەموارى دەستەى حەشدى شەعبی دەکرێت، کە تایبەتە بە خزمەت و خانەنشینیى ئەندامانی دەستەى هێزەکانی حەشدی شەعبى، کە لایەنە شیعەکان پێداگیرییان دەکرد بخرێتە بەرنامەى کارەوە.

فراکسیۆنە شیعەکان بە تایبەتی دەوڵەتی یاسا و سادیقون بەهۆی ئەوەی لەماوەی رابردوودا پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی نەخرابووە کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەوە، بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردبوو، بەوهۆیەشەوە ئەنجوومەنی نوێنەران ماوەی مانگێکە نەیتوانیوە رێژەى یاسایی ئامادەبوون تەواو بکات.

هەر بەگوێرەی کارنامەکەی رۆژی دووشەممە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لێخۆشبوون لە هەڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە نێوان حکومەتی عێراق و قوبرس دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار