ئەحمەد شەرع داواى لە پوتین کردوە ئەسەد ڕادەستى سوریا بکەنەوە 

2 هەفتە لەمەوپێش



 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، داوای لە هاوتا ڕووسەکەی، ڤلادیمێر پوتین کردووە، بەشار ئەسەد ڕادەست بکەنەوە تاوەکوو بەفەرمی دادگایی بکەن.

دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پیشووی سووریا، مەرجێکی بنەڕەتیی حکوومەتی کاتیی سووریایە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانان لەگەڵ ڕووسیا، سەرەڕای ئەو پەیامە ئەرێییانەی بەرپرسانی ئیدارەی نوێ سەبارەت بەم بابەتە بڵاویان کردۆتەوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ڕەتی ناکەنەوە کە دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی "ئەسەد" بەشێکە لە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ڕووسیا،  هەروەها ڕەنگە پێدانی قەرەبووی گەلی سووریاش لە ڕێککەوتنەکەدا هەبێت، ئەمەش دەتوانێت داهاتووی ڕووسیا لە سووریا دیاری بکات.

ئەحمەد شەرع، لەیەکەم پەیوەندی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتیندا، پەیوەندی ستراتیجی نێوانیان دووپات کردەوە.

بەیانی ڕۆژی 8-12-2024 ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیشتە دیمەشقی پایتەخت و شەڕی 13 ساڵەی نێوان سوپای سوریا و ئەسەد بە كەوتنی حوكمی بەعسی سوریا پاش نزیكەی 54 ساڵ كۆتایی هات، ئەسەدیش بە فڕۆكەیەك هەڵات  بەرەو ڕوسیا.

سەرۆکی هەڵهاتووی سووریا لە 11 ئەیلوولی 1965 لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا لەدایک بووە، لە ساڵی 2000 و لە تەمەنی 35 ساڵی چووە شوێنی باوکی و بووە سەرۆکی سووریا. 

لە شەڕی سوریا زیاتر لە 12 ملیۆن كەس ئاوارەبوون، جگە لە گیانلەدەستدانی زیاتر لە نیو ملیۆن كەس، سەدان چیرۆكی ئەشكەنجە و زیندان و كوشتن لەدوای ئەسەد بەجێمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار