كەشناسی: ئەمڕۆ نمەباران دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

2 هەفتە لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بارینى نمە باران بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى باکورى هەرێم و بارینی بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان .
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما، نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێك پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە چاو تۆماكراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 19، سلێمانی: 17، دھۆک: 17، کەرکوک: 22، ھەڵەبجە: 16، زاخۆ: 18، حاجی ئۆمەران: 7، سۆران: 15، گەرمیان: 22 پلە.

بابهتی پهیوهندیدار