دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو قەیرانی ئابووریی لە تورکیا دروست کردووە
.png)
یەک هەفتە لەمەوپێش
فاینێنشاڵ تایمز ڕایگەیاندووە، بەهۆی دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، تورکیا کۆنترۆڵی بازاڕی وڵاتەکەی لەدەست داوە و ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامەی فاینێنشاڵ تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ و دابەزینی بەهای لیرە، بانکی ناوەندیی وڵاتەکە نزیکەی 12 ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردنی لیرە خەرج کردووە.
بە پێی ڕۆژنامەکە، وەبەرهێنەرانی تورکیا ترسیان لەوە هەیە کە ئاڵۆزییەکان لە وڵاتەکە درێژەی هەبێت و بەهای لیرە زیاتر دابەزێت، کە ئەمەش وادەکات زیانی دارایی زیاتر بکەن.
بانکێکی تورکیا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کە بەرپرسانی وڵات کۆنتڕۆڵی بازاڕیان لەدەست داوە، هەر ئەمەش بووەتە هۆی نەمانی متمانەی وەبەرهێنەران.
چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتایه سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کرد.
دەستگیرکردنیشی کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، هاووڵاتییان بۆ پشتگیریکردن لە ئیمامئۆغڵو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان کرد.
پێنجشهممه، 20ـی ئاداری 2025، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو له تۆڕی (ئێكس) داوای له هاووڵاتییانی توركیا كرد، بێدهنگ نهبن و له دژی ئهو "شهڕ"ـهی له توركیا ههیه، دهنگ ههڵبڕن. گوتووشیهتی، پرسی دهستگیركردنهكهی پرسێكی به تهنیا پارتهكهی نییه، بهڵكوو پهیوهندیی به ههموو نهتهوهی توركیاوه ههیه.
