مانگی داهاتوو زیندانە فیدراڵییەکەى چەمچەماڵ دەکرێتەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش
وەزارەتی داد ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی زیندانی چەمچەماڵ لە مانگی داهاتوودا دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکرنى بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان.
موراد ئەلسەعدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەى سەباحی عێراقى ڕاگەیاند: ماوەی دە ساڵە زیندانەکە هیچ زیندانێکى تێدانیەو لەخزمەت دەرچووە، بۆیە وەزارەت دەستپێشخەری کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە چاکسازییەکان و باشترکردنی بارودۆخی زیندانییەکان".
ئەو بەرپرسە ڕوونیشیکردەوە، کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە بریتی بوون لە بەرزکردنەوەی ژێرخانی زیندانەکە و بەرزکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، هەروەها دانانی نوێترین کامێرا و گرتنەبەری تەکنەلۆجیای سەردەمیانە لە هۆڵەکاندا، کە بە یەکەکانی فێنککەرەوە و تەندروستی دانراوە.
هەروەها جەختی لە جێبەجێکردنی بەرزترین ستانداردی مافی مرۆڤ لە ناو خانەکان و ناوچەکانی دەوروبەری کردەوە، جگە لە دامەزراندنی هۆڵی تایبەت بە وۆرکشۆپی مەشق و ڕاهێنان.
ئەلسەعدی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیندانیانەی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی چەمچەمال ئەوانەن کە بە تاوانی تاوانکاری لە پارێزگاکانی سەلاح الدین و نەینەوا و کەرکوکەوە سزا دراون، ئەمەش دڵنیای دەدات کە زیندانییەکان بە ئاسانی دەتوانن چاویان بە خێزانەکانیان بکەوێت.
